سەنتەری میترۆ: ریپۆرت وەك هەوڵێكی دەمكوتكردن رەتدەكەینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنتەری میترۆ ریپۆرتكردنی میدیای رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لاپەرەی هەندێ میدیای دیاری هەرێم وەك هەوڵێك تەماشادەكات بۆ دەمكوتكردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەیەكی كەمدا دوو جار پەیجە دیارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەنێویاندا كەناڵی‌ فەڕمی‌ كوردستان تیڤی. بە پاساوی كۆپی رایت، ریپۆرتی داوە لە پەیجی وێستگەنیوز، یەكێك لە ڕیپۆرتەکان بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی كۆنگرەی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەكاتی بەستنی كۆنگرە خۆیان دەیاننارد بۆ میدیاكان تا بڵاویبكەنەوە واتا خۆیان رێگەیان داوە بە پرۆسەی بڵاوكردنەوەی.

ئەوەشی خستەڕوو، پەیجی وێستگەنیوز ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكردۆتەوە، كە لە بنچینەدا، میدیای رەسمی پارتی بۆ میدیای ئەلیكترۆنیان ناردووە بەمەبەستی بڵاوكردنەوەیان.

باسی لەوەشکرد، پێشتریش پەیجەكانی درەومیدیا، دیبلۆماتیك بەهەمان میكانیزم و هۆكار، لەلایەن پەیجی كوردستان تیڤییەوە ریپۆرت لە چەند ڤیدیۆیەكی ئەو دوو دامەزراوەیە دراوە و لەلایەن كۆمپانیای میتا فەیسبوکەوە سزادراون .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەنتەری میترۆ دەڵێت، ریپۆرتكردنی میدیای رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندی بەمافی پارێزراوی بەرهەمی دامەزراوەكانیانەوە نییە، چونكە لەكۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتەنها KTV مافی روماڵكردنی ئەو چالاكییە حزبییەی پێدرابوو، هەر خۆیان بەرهەمەكانیان بۆ میدیاكان دەنارد بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی، ئێستا بۆ ئەو بەرهەمانە ریپۆرت دەكەن؟!

جەختیش دەکاتەوە، سەنتەری میترۆ پرۆسەی ریپۆرتكردنی میدیای رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لاپەرەی هەندێ میدیای دیاری هەرێم وەك مافی پارێزراوی تەماشای ناكات، بەهەوڵێكی دەزانێت بۆ دەمكوتكردن و كەمكردنەوەی كاریگەری ئەو پەیجانە لە تۆڕەی كۆمەڵایەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا