شارەوانی سلێمانی بەردەوامە لەسەر لابردنی زیادەڕۆییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمەكانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی، بە هاوكاریی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە ئامانجی كارئاسانی زیاتر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و شۆفێران; هەستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوانی ڕێكخستنەوەی شۆستە و شەقامەكانی گەڕەكی تاڤگە لە نزیك هەواری شار بۆ نەهێشتنی ئاستەنگیی هاتووچۆ و باشتركردنی شۆستە و شەقامەكان بەشێوەیەكی ڕێك وپێك و پیشاندانی سیمایەكی جوانتر.

هاوكات دەستكرا بە لابردنی چەندین زیادەڕۆیی و تۆماركردنی سەرپێچی لەلایەن هاوڵاتیان و خاوەن كارەكان.

لە هەمان كاتدا تیمەكان هەستان بە پێدانی ڕێنمایی شارەوانی و ئاگاداركردنەوەیان لە پاراستنی پاك و خاوێنی ژینگەیی و بەكارنەهێنانی موڵكی گشتیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا