وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی، وەزارەتەکەیان زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆر لە وڵاتی کۆریای باشوور رادەگەیەنێت و دەشڵێت، هەر کەس مەرجەکانی تێدابێت دەتوانێت فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی ئابی 2023. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکاتەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسیەکی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاستەی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی و خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور تەرخاندەکرێت.

راشیدەگەیەنێت، هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی کۆریای باشور هەبێت دەتوانێت لە رێگەی ئەم بەستەرەیەوە، فۆرمی داواکاری پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

https://www.kdischool.ac.kr/admissions/

دەقی رێکار و مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی کۆریای باشوور.

ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:

  • پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  • پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا