له‌ كۆی 106 هه‌زار دوو موچه‌ حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی 16 هه‌زاری ڕاگرتووه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بڕیاریدا به‌ ڕاگرتنی 16 هه‌زار موچه‌ی نایاسایی، له‌كاتێكدا 106 هه‌زار دوو موچه‌ له‌ هه‌رێم هه‌یه‌.

 

د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”پاش ئەوەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ موچه‌ی 16 هەزار كه‌س كه‌ نایاسایی بووه‌ راگیراوە، ئێمە ئێستا لە وردبینی ئەوەداین چۆن ئەو 106 هەزارو 890 كه‌سه‌ی دوو موچه‌ وه‌رده‌گرن، بووه‌ بە 16 هەزار”.

 

پاش ئەوەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2020/11/3 لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبونی وەزیری دارایی و ئابوریی كۆبونەوەی ژمارە دووی ئەنجامدا، بڕیاردرا بە راگرتنی 16 هەزار موچەی نایاسایی.

 

شێركۆ جه‌وده‌ت وتیشی، “ئەمە بە شێكە لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بەڵام ئێمە نامەنەوێت یاسای چاكسازی بەكەم و كورتی جێبەجێبكرێت، بە تایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەندی بە فرە موچەیی و بندیوار و خانەنشینی نایاسایی بمێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا