نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 84 دۆلار.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 83 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 17 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەو بەرزبوونەوەیەی لەماوەی رابردوودا لە نرخی نەوتدا بەدیهاتووە، ئاستێکی پێوانەییە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەتایبەتی چارەکی یەکەمی ساڵی 2020 کاتێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 25 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا