فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بە هەمیشەیی بوون دەکەن

 پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند،”لە سیستەمی پاشەکەوتی موچەدا ئێمە زەرەر مەندی یەکەم بووین و بە موچەی ٢٠٠ هەزار لە مانگێکدا دەوامی تەواومان کردووە”.
ئەمڕۆ سیشەممە نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:”لە زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئەرکێکی قورس بە مووچەیەکی کەم بەرهەم دەهێنین، لە سیستەمی پاشەکەوتی موچەدا ئێمە زەرەر مەندی یەکەم بووین و بەموچەی ٢٠٠ هەزار لە مانگێکدا دەوامی تەواومان کردووە”.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە:”زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەک ماوەی یاسای خۆیان تەواو کردوە، بەلکوو ساڵانی خزمەتیان لە نێوان٤-١٥ ساڵدایە و تا ئێستا نەکراون بە هەمیشەی و لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانیان سنووری نارەزایەتیەکانیان فراونتر دەکەن”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەکانی ڕابردودا لە ڕێگەی گردبوونەوە و بەیاننامە چەندین جار فەرمانبەرانی گرێبەست داواکاری خۆیان ئاراستەیسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی ناو حکومەت کردوە و داوای بە هەمیشەی کردنیان کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی یەکلایکەرەوەیان پێنەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا