پەرلەمانتارێک: هەرێم بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پشتگوێخستووەو سامانی نیشتیمانی بە هەدەر دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق، لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە، ئاماژە بەوە دەدات هەرێم سامانی نیشتیمانی وڵات بە هەدەر دەدات.

فاڵح حەسەن خەزعەلی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، نامەیەک ئاڕاستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت هه‌رێمى كوردستان له‌16%ى نه‌وته‌كه‌ى به‌ئیسرائیل ده‌فرۆشێت به‌نرخێكى زۆر کەم

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەش دەدا، هەرێم نه‌وت به‌نرخێكى كه‌متر له‌نرخى جیهانى ده‌فرۆشێت به‌11 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك‌و دەبێتە هۆکار بۆ بەهەدەردانی سامانی نیشتیمانی.

وتیشی، هەرێمی کوردستان گرنگی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق نادا، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هەرێم دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا