پۆڵەتیک پریس
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆدا لە بەرواری (٤/١١/٢٠٢١) تاووتوێی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دواپێشھاتەکان کرا.
کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕوانین و پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەشداری کورد بە یەک ریزییەوە لە بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان و دیاریکردنی ئەولەویاتەکانی ئەو دۆسیەیە.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی وێرای تەئکیدکردنەوە لەسەر بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی حزبی و رێکخراوەیی، ئۆرگان و مەکتەبەکانی راسپارد لەبەر رۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا سەرجەم ھەڤاڵان جۆشبدەنەوە و بۆ قۆناغی لەمەودوای یەکێتییانە سازیان بدەن