پلاسخارت و بەرپرسانی باڵای هەرێم و عێراق دۆخی شەنگال تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم و عێراق کۆبووەو گفتوگۆ لەبارەی رەوشی شەنگال کرا.

پلاسخارت لە ھەولێر لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم کۆبووەو گفتوگۆ لەبارەی رەوشی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ناوچە جیاجیاکانەوە بۆ قەزاکە کرا.

لە نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکیان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شەنگال ئیمزاکرد، بە پێی رێککەوتنەکە ئیدارەیەکی ھاوبەش بۆ قەزاکە دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی قەزاکە دەدرێتە دەست پۆلیسی ناوخۆیی و پاراستنی دەرەوەی قەزاکەش بە سوپا و ھێزی پێشمەرگە دەسپێرێت، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوەو بەشێکی زۆری ئاوارەکانی قەزاکە لە کەمپەکاندا دەژین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا