هۆكاری جێبەجێنەكردنی بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ گۆڕینی دینار بەدۆلار لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاشكرایدەكات، تا ئێستا بڕیاری بانكی ناوەندی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گۆڕینی دینار بە دۆلار جێبەجێنەكراوە و هۆكارەكەی دەخاتەڕوو.

دكتۆر بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست كە پەیوەندی دەكەن بۆ گۆرینی دینار بە دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی لە فرۆكەخانەكان ، بەداخەوە تاكو ئێستا لە فرۆكەخانەی سلێمانی جێ بە جێ نەكراوە و ئەمەش هۆكارەكەیە :

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، دوای ئەوەی لە 18 ی 1 داوایەكمان ئاراستەی بانكی ناوەندی كرد بۆ ئەوەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێریش هاوشێوەی فرۆكەخانەی بەغداد دۆلار بدرێت بە هاوڵاتیان بە نرخی بانكی ناوەندی، دوا جار لە 29ی 1 بانكی ناوەندی رەزامەندی دەربڕی و هەریەكە لە بانكی (رافیدەین ، رشید . TBI ) ئاراستە كردووە كە هەستن بەو كارە :

بانكی رافیدەین لقی لە كوردستان نیە.

تەنها بانكی رەشید و TBI لقیان لە كوردستان هەیە.

بۆیە بەرواری 9ی2 سەردانی هەریەك لە بیلال سباح بەرێوبەری گشتی بانكی (TBI)و پاشان خاتوو زینب بەرێوبەری لقی ئەو بانكەم كرد لە بەغداد ، ئەوان بڕیاریان نەداوە كە لە ناو فرۆكەخانەی سلێمانی لق بكەنەوە چونكە بە پێی قسەی خۆیان قازانجەكەی بۆ ئەوان كەمەو بەشی تێچوی كردنەوەو تێچوی كارمەندەكان قازانج ناكەن.

دكتۆر بڕیار رەشید باسی لەوەشكرد، لای خۆمانەوە بانكی ناوەندیمان ئاگاداركردەوە لەوەی ئەو دوو بانكە بڕیارەكەی لە سلێمانی جێبەجێ ناكـەن، چاوڕوانی بڕیاری بانكی ناوەندی دەبین بۆ ئەوەی یان ئەو دوو بانكە پەیوەست كات بە كردنەوەی لقێكی كاتی لە نێو فرۆكەخانەی سلێمانی یاخود ئەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ گەشتیارانی فرۆكەخانەی سلێمانی بدات بەیەكێك لەو بانكانەی لە نێو فرۆكەخانەی سلێمانی لقیان هەیە تاوەكو كارئاسانی بۆ گوڕینی دراو بەنرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بكـەن.

ئاشكراشیكرد، گرفەتەكە دیسان رووبەری سلێمانی بۆتەوە بانكی ناوەنی هەرێم لقی سلێمانی راستەوخۆ سەر بە بانكی ناوەندی عێراق نییە بۆیە ناتوانێت راستەوخۆ دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی وەرگرێت و لقی بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر ئامادە نییە هاوكاری بانكی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی بكات.

روونیشیكردەوە، بۆیە ئەمە هۆكاردەبێت بۆ ئەوەی زۆربەی گەشتیاران جارێكی تر روو لە فرۆكەخانی سلێمانی ناكەن بەڵكو بەرەو فرۆكەخانەی هەولێر دەڕۆن .

جەختیشی كردەوە، لە هەوڵدان تاكو بە شێوەیەكی كاتی لقی بانكی كوردستان یان بانكی (RT) لە ناو فرۆكەخانە ی سلێمانی بكرێتەوە تاكو بەستنەوەی بانكی ناوەندی كوردستان لقی سلێمانی بە بانكی ناوەندی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا