ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە مووچە ئاشکراکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆبووینەوە.

جوتیار عادل وتیشی، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا خرایە ڕوو.

هەروەها ئاشکرایکرد، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان خرایە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا