توركیا لێكۆڵینەوە لەسەردانی پەرلەمانتارێكی هەدەپە بۆ چیای گارە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتی دادوەری توركیا دۆسییەیكی لەسەر پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی توركیا كردووەتەوە، كە گوایە سەردانی ئەو ناوچانەی لەهەرێمی كوردستان كردووە، لەژێر كۆنتڕۆڵی پەكەكەدایە.

نووسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دۆسییەكەی لەسەر پەرلەمانتار دیریت دیلان تاسدمیر كردووەتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات، كە سلیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا تاسدمیری تۆمەتباركرد، بەوەی سەردانی ناوچەی گارەی كردووە، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەدایە.

ئەو پەرلەمانتارە لەسەر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە پەرلەمانتارەو بڕیارە بەم نزیكانە رێكارە یاساییەكانی لەبەرانبەر بگیرێتە بەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو، سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر چیای گارە ئەنجامدا، كە لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەند سەربازو پۆلیسێكی سوپای توركیا، كە زیندانیكرابوون، كوژران.

توركیا پەكەكەی بەكوشتنی ئەو زیندانییانە تۆمەتباركرد، لەبەرانبەردا پەكەكە رەتیكردەوەو رایگەیاند، سوپای توركیا بەئامانجی كوشتنی ئەو زیندانییانە ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا