وەزیری كارەبای هەرێم: بەهاری 2023 گرفتی كارەبا نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “قەرزی كارەبا لای هاوڵاتیان گەیشتووەتە نزیکەی تریلیۆنێک و 298 ملیار دینار، ئەگەر هاوڵاتیان هاوكار بن، تا مانگی نیسانی 2023 دەتوانین هەموو وێستگەكانی خۆمان بەغاز ئیش پێبكەین و گرفتی كارەبا نابێت”.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە “لەم کابینەیەدا سێ کاتژمێر کارەبامان زیادکردووە، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه‌ هه‌بێت هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر ئێمه‌ هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بامان نییه”‌.

دەشڵێت “ئێمه‌ ناڵێین هاوڵاتییان لە 100% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به‌ هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات.”

لەبارەی خراپی دۆخی كارەباش ئاماژەی بەەكردووە، تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران توانراوە لە سه‌روو 18 کاتژمێر کاره‌با به‌ هاوڵاتیان بدرێت، به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک بوونه‌ هۆی كەمكردنەوەی، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له‌ هه‌رێم و له‌ عێراق به‌گشتی، دروستبونی كێشەی تەكنیكی لە چەند وێستگەیەك.

دەربارەی بڕینی کارەبای عێراق لە لایەن ئێرانەوە، وەزیری کارەبای عێراقی جەختیکردەوە” ئێمه‌ وه‌کو هه‌رێمی کوردستان هیچ کاره‌بایه‌کمان له‌ ئێران نه‌هێناوه‌، عێراق خۆی ئه‌مه‌ی هاورده‌ کردووه‌ به‌ڵام ئێرانیش به‌هه‌مان کێشه‌ی عێراق که‌ بابه‌تی وشکه‌ساڵیه‌ ئێستا وێستگه‌کانی کارۆئاوایی که‌متر له‌ئیشدان ئه‌و کێشه‌یه‌ زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه‌، وه‌کو هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌ کاره‌بای ئیرانەوە نییه‌.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا