پارتی مەکتەبی ڕێکخستن لە بە‌غدا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئێستادا پارتی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستن لە بە‌غدا دەکات و بڕیارە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بکرێتە بەرپرسی ڕێکخستنەکە.

لەوبارەیەوە ئەشواق جاف، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، ‘لە ماوەیەکی نزیکدا مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکرێتەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەبێت و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن دکتۆر فوئاد حوسێنە و جێگرەکەشی من دانراوم.”

باسی لەوەشکرد، ”مەبەست لە کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بۆ ئەوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو حیزبە سیاسییەکان باشتر بکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجێکی دیکەی کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستن سەرپەرشتیکردنی ڕێکخستنەکانی پارتی و هەڵسەنگاندنی کارەکانی حیزبە لە بەغدا.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا