پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد.
پەرلەمانی عێراق كۆبووە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد و كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست.
كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی 194 ئەندام بەڕێوەچوو، كە تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحییەكان كرا.
هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و هەرێمەكانەوە پێشكەشكراوە.