لیژنەی دارایی: نازانین ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت یان كۆتایی پێدێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەوان هیچ زانیارییەکیان نییە لەبارەی میکانیزمی ناردنی 200 ملیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم.

ئەحمەد سافار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، وەک لیژنەی دارایی ئاگاداری وردەکاریی ناردنی ئەو پارەیە نین بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی بابەتی ناردنی پارە بۆهەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێم بڕیاری لەسەر دراوەو هیچ پەیوەندی بە بڕگەی 11ی یاسای بودجەوە نییە کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی هەرێمئەوەش وادەكات نەزانین ناردنی ئەو پارەیە بەردەوام دەبێت یان كۆتایی پێدێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەی دارایی داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە و بۆ ئەوەش بانگهێشتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقیان کردووە بێتە پەرلەمان بەڵام لەبەر ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نەدراوە ئەو پرسەش دواکەوتووە.

ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، 200 ملیار دینارەكەی حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر درابوو بۆ هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختی کردەوە کە بەغدا 200 ملیار دینارەکەی خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا