کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 11ی ئادار، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک پەڵە هەور.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

دەربارەی کەشی یەک شەممە ڕایگەیاند، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش یەک دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 26 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 21 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا