پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەک دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 83 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 69 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەشێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی یەدەگکراو لە ئەمریکا.