پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جوتسایدی گەزنە دادەخرێت و هاوڵاتیان دەتوانن رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران ئاگاداردەیكەنەوە ،كەوا لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جوتسایدی گەزنە دادەخرێت وەلادانی كاتی كە هاوڕێك لەگەڵ شەقامەكە دروستكراوە، دەبێتە ڕێگای جێگرەوە.
وتیشی، هۆكاری داخستنەكە لەبەر پەڕاندنەوەی بۆری ئاوی ئیفرازە لەو شوێنە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی داخستنەكە بۆ چەند رۆژێك دەبێت. لەكاتی كردنەوەیدا هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە.