پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئادار، ماراسۆنێکی تایبەت لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کەوردستان بۆ پاڵپشتیکردن لە نەخۆشانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو.
عەبدولستار عیسمەت، ڕێکخەری ماراسۆنەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ لە هەولێر ئەم ماراسۆنە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و بەخشینی بە تووشبووانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم ماراسۆنە هەموو ساڵێک ئەنجامدەدرێت و داهاتەکەی دەبەخشرێت بە نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، زیاتر لە سەد کەس لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەشداریان لە ماراسۆنەکەدا کرد کە دووریەکەی سێ کیلۆمەتربوو.
ئەحمەد سنی، یەکێک لە بەشداربووانی ماراسۆنەکە وتی:”ئەمڕۆ لەم ماراسۆنەدا بەشداریم کرد و پلەی یەکەمم بەدەستهێنا، ئامانج لە بەشداریکردنیشم پشتیوانیکردن بوو لە تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، بەهیوام ئەم چالاکییانە بەردەوام بێت بۆ پشتیوانیکردنی ئەو نەخۆشانە”.