قەیرانی كەمی ئاو لە چەمچەماڵ بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

گرفتی كەمی ئاو لە شاری چەمچەماڵ بەردەوامەو بەرپرسانی شارەكەش قەیرانی دارایی و خراپی بۆرییەكانی گواستنەوەی ئاو بەهۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەكە دادەنێن.

رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەیەكی زۆرە كێشەی ئاویان هەیەو چەندینجار هەوڵی چارەسەكردنیانداوە، بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، قەیرانی دارایی و شەڕی داعش هۆكاری سەرەكین بوون بۆ چارەسەرنەكردنی ئەو گرفتە، هەروەها خراپی بۆری و زۆری دانیشتوانیش هۆكاری دیكەن.

رەمەك رەمەزان باس لەوەدەكات، ئاوی شیرین لەژێر زەوی ناوچەكەدا كەمەو ئەوەی هەیە گۆگردی زۆرە بۆیە ناتوانن سود لە ئاوی ژێر زەوی وەربگرن.

لەماوەی ساڵانی رابردودا پرۆژەیەك بۆ چارەسەری كێشەی ئاوی چەمچەماڵ راگەیەنرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی وەستاوەو تائێستاش دەست بەكارەكانی نەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا