چالاكوانانی چەمچەماڵ حكومەت ناچار دەكەن (70) ملیۆن دۆلار خەرج بكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە 19ساڵ هەوڵدان ‌و كۆكردنەوەی واژوو و سەردانی كردن، چالاكوانان ‌و رێكخراوەكانی چەمچەماڵ حكومەت ناچار دەكەن زیاتر لە (70) ملیۆن دۆلار بۆ قەزاكەیان خەرج بكات.

رۆژی 12ی نیسانی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نوسراوی ژمارە 5501 بریاریدا بری 70 ملیۆن‌ و 45 هەزار دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ خەرج بكات.

هەژار بابان بەرێوەبەری رێكخراوی ئاران بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، تەرخانكردنی ئەم پارەیە دەستپێشخەری حكومەت نەبوو، بەڵكو لە ژێر فشاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و چالاكوانانی ئەو سنورەدا بوو.

وتیشی:”رێكخراوەكان‌و چالاكوانانی چەمچەماڵ لە ساڵی 2003 وە هەوڵی ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە دەدەن، لەو كاتەوە تائێیستا زیاتر لە 25 هەزار ئیمزایان كۆكردۆەوەو لەگەڵ سەرۆك‌و جێگری سەرۆك‌و وەزیرە پەیوەنددارەكانی گشت كابینەكانی حكومەت لە دوای 2003وە كۆبونەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەیان سەردانیان بۆ پارلەمان‌و لیژنەكانی پارلەمان ئەنجام داوە، كە دوا سەردان رۆژی 30 ئایاری 2021 بوو، كەسەردانی پارلەمانی كوردستانیان كرد‌و لەگەڵ خۆیاندا (10) هەزار واژۆی دانیشتوانی ناوچەكەیان برد‌و داوایان كردەوە ئەو پرۆژەیەیان بۆ ئەنجام بدرێت”.

دەشڵێت:”دواجار حكومەت ناچار بوو بودجە بۆ قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە تەرخان بكات كە برەكەی 70 ملیۆن‌و 45هەزار دۆلارە، كۆی گشتی پرۆژەكە زیاتر لە 110 ملیۆن دۆلاری پێویستە، لە ساڵی 2007 وە دیزانی تەواو كراوە”.

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ گرفتە میژوییەكەی كەم ئاوی لە چەمچەماڵ‌و ناحیەكانی دەوروبەری چارەسەر دەكات، كە گرفتی كەم ئاوی لەو قەزایە مێژوەكەی بۆ نزیكەی (100) ساڵ دەگەرێتەوەو لە گەڵ بەقەزا بوونی چەمچەماڵ لە بیستەكانی سەدەی رابردوەوە ئەم گرفتە لەوشارە بوونی هەیەو تا ئێستاش هیچ كام لە حكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیانتوانیوە چارەسەری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا