حکومەتی عێراق 598 ملیاری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە2ی ئاب، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە بڕی 598 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند،” رێکارەکانی ناردنی پارە لە بەغداوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ 906 ملیار دینار دەچێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، رێکارەکانیش کاتی زۆری ناوێت، چونکە ئەلیکترۆنییە و ئەمڕۆ جییەجێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا