سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە: شەڕ دەگوازینەوە شارەکانی تورکیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، “شەڕ دەگوازنەوە بۆ شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان”.

دوران کاڵکان بە میدیای نزیک پەکەکەی ڕاگەیاند، “شەڕ دەگوازینەوە بۆ شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، ئەگەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی هێرش بکەنە سەر هێزەکانیان، ئەوا شەڕەکە فراوانتر دەبێت و باشووری کوردستانیش دەگرێتەوە”.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، “لە هەر شوێنێکدا “فاشیزم”ی ئاکپارتی و مەهەپە هێرشبکاتە سەریان، بە شەڕ وەڵامیان دەدەنەوە”، وتیشی، “لە گەورە شارەکانی تورکیا و لە دەشت و لە شاخ شەڕێکی کاریگەرتر بەڕێوەدەبەن و لەو چوارچێوەیەدا ئامادەکاریان کردووە”.

باسی لەوەشکردووە، “زوڵم و زۆرداری حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتووەتە لوتکە، شەڕ و خۆڕاگری گەریلاکانمان ئاراستەی دەسەڵاتی ئاکپارتی و مەهەپەی بەرەو داڕمان خێراتر کردووە.”

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن لە باشووری کوردستان هاوکاری تورکیا دەکرێت لە هێرشەکانی دژی پەکەکە دوران کاڵکان دەڵێت، “رێک نازانین دۆخەکە چۆنە، لەلایەنی پارتییەوە روونکردنەوەی روون و ئاشکرا نەدراوە، زانیارییەک نییە رای گشتی قانع بکات، بەڵام با ئەوە بڵێم، پارتی بەجۆرێک لە نێو ئەم شەڕەدایە، عێراقیشی لە نێودایە، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا لە حەفتانینەوە تاوەکو خواکورک هاتووە و هێندە هێرش دەکات، ئەوا بە مۆڵەت و پاڵپشتی پارتی و حکومەتی عێراق روودەدات”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە دۆخیکی لەو جۆرەدا شەڕ تەنیا لە حەفتانین و خواکورک و ئەو شوێنانە نابێت، بە هەموو شوێنیکدا بڵاودەبێتەوە، تەواوی باشووری کوردستان دەگرێتەوە، زەرەرمەندی سەرەکیش خەڵکی باشووری کوردستان دەبێت. پێویستە خەڵکی باشوور ئەم راستیانە ببینێت. وەک چۆن لە هەولێر پارتییان کرد بە دەسەڵات، دەتوانن راشی بگرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا