قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری غازی ماڵان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە رۆژانە سەردانی كارگەكانی غازی ماڵان دەكات و لەكاتی هەبوونی سەرپێچیدا شوێنەكە و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.

رۆژی سێشەممە، بەروار محەمەد، سەرۆكی لیژنەی كارگەكانی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی چاودێریكردنی كارگەكان و لێپرسینەوە لە كەموكورتییەكانیان، قائیمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە رۆژانە سەردانی كارگەكانی غاز دەكات و لەكاتی هەبونی سەرپێچیدا شوێنەكە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.

وتی : ئەركی رۆژانەی لیژنەكەیان لە كاتژمێر‌ پێنجی سەرلەبەیانییەوە دەست پێدەكات،‌‌ بەپێی بەرنامەی كاركردنی گارگەكانی غاز لە شاری سلێمانی، بەدواداچون بۆ نرخ و كێشی بتڵی غازی ماڵان و مەرجی سەلامەتی لەكارگەكان دەكرێت.

رونیشیكردەوە: بەپێی رێنماییەكانی كاركردن لە كارگەكانی غازدا پێویستە كێشی بتڵی غازی ماڵان لە (28) كیلۆگرام كەمتر نەبێت‌ هەروەها نرخی دیاریكراو لە هەشت هەزار و (500) دینار زیاتر نەبێت لەگەڵ جێبەجێ كردنی مەرجەكانی سەلامەتی لەناو كارگەكاندا و ئەو كارمەند و كرێكارانەی كاری تێدا دەكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا