پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هەولێر منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ دوای ئەوەی سەگ پەلاماریدا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.
ئانیا شەریفی تەمەن شەش ساڵان سێ رۆژ بەر لە ئێستا سەگ پەلاماریداو بەسەختی برینداری كرد، ئەمڕۆ دوای مانەوەی ئەو چەند رۆژەی لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
منداڵەكە خەڵكی گوندی دووسەرەیە لە نزیك هەولێر، هەر لە گوندەكەی خۆیان سەگ پەلاماریداوە و برینداریكرد.
لە سەرەتای ئەم مانگەشدا منداڵێكی تر لە گەڕەكێكی شاری هەولێر شەش سەگ پەلاماریاندا و بەسەختی برینداریان كرد.