سەركردایەتییەكی كۆمەڵی دادگەریی: ئاساییە ژنێكی بێ‌ لەچك و پیاوێكی نامولەتزیم كارمان لەگەڵ بكەن

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی سەركەوتووی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێت، “پاشگری ئیسلامی رێگربوو لەو كەسانە كە سیاسەتی ئێمەیان بەدڵ بوو، بەڵام سڵیان دەكردەوە لەوەی بێنە ڕیزەكانمان، بۆیه‌ لابردنی پاشگری ئیسلامی بازنەی كارمان فراوانتردەكات”.

قومرییە شێخ محەمەد بەرزنجی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “بە گشتی لە 90% ی كارەكانی كۆنگرەكەمان سەركەوتوو بوو، زۆربەی ئەو پرسانەی دەبوو لە كۆنگرەدا یەكلایی بكرێنەوە، بە زۆرینەی دەنگ یەكلایی كرانەوە، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە رێژەی بەشداری ئافرەتانمان لە 25% ی تێپەڕاندبوو، كە خۆی ئەو رێژەیە بۆ بەشداری ئافرەتان دانرابوو، هه‌روه‌ها بەشداری گەنجان لە ئاستێكی باڵادابوو، ئەمەش نیشانەی زیندوێتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان وتیشی:”خاڵی هەرە سەرەكی و گرنگ لە كۆنگرە گۆڕینی ناوی كۆمەڵی ئیسلامی و لابردنی پاشگری ئیسلامی بوو، چونكە بڕوامان وایە ئێستا كاتی ئەوەیە هەموو چین و توێژەكان بە جیاوازی بیركردنەوە و ئایدۆلۆژی و فكری سنورەكان تێپەڕێنن، بۆئەوەی بتوانین ئامانجەكانی خۆمان بەدی بهێنین كە یەكێتی و تەبایی و ئاشتییە لە هەرێمی كوردستان”.

باسی لەوەشكرد، “هەندێك كەس كە بڕوای بە سیاسەتی كاری كۆمەڵی ئیسلامی هەبووە رەنگە بەهۆی پاشگری ئیسلامی سڵی كردبێتەوە لەوەی بەشداربێت لەگەڵمان، ئێمە ئێستا لە قۆناغێكداین پێویستمان بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادگەرییە و لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون، هه‌روه‌ها ئەرك و مافەكان دابەش بكرێت، بۆیە ئاساییە ئافرەتێكی بێ‌ لەچك و پیاوێكی نامولەتەزیم لە ریزەكانماندا كاربكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا