مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 2ی ئازار، مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

لە كۆی نزیكەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیكەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە رێكخراونەتەوە، هەر لیوایەك لە چوار فەوج كراوەتە سێ فەوج.

ئەمریكا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیكەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا