کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

وتە بێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی نیساندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە، هەروەها لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت .

ئاماژەی بەوەشدا، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە

ڕوونیسی کردەوە، هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا