کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی هات؛ “بە دەستی بەتاڵ ناگەڕێینەوە”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران عێراق و بەیاوەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن سودانی جەختی کردووەتەوە لە کاکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی فیدراڵی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی ململانێ سیاسییەکان نەبن و هەموو مافەکانیان پارێزراو بێت”.

هاوکات ئەندامێکی شاندی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەرێنی بووە و هەواڵی خۆش هەیە، بەبێ ئەنجام ناگەڕێینەوە.

بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، شاندەکەی هەرێم سەردانی کۆشکی سەلام بکات لە بەغدا و چاوی بە دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بکەوێت. دواتریش لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سوونەی عێراقیدا کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا