دەربارەی دەوامكردنی فەرمانبەران ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەوڵی دەركردنی بڕیارێكین بۆ ئەوەی هەر بەڕێوەبەرێكی فەرمانگەحكومییەكان فشار بخاتە سەر فەرمانبەران بۆ دەوامی تەواو رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارەكەی ئێمە وەكو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەگەر دەربچێت گەش بینیشم كەوابێت، بە ژمارەی واژووكاندا روونە چۆن دەشكێتەوە، بڕیارەكەی ئێمە پاڵپشتیەكی یاسایی تەواودەبێت بۆئەوەی كە فەرمانبەران بەپێی سیستمی تناوب دەوام بكەن، جگە لەوەش بەپێی یاسا بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی حكومەتی خۆجێی و دەسەڵاتی جێبەجێكردن ناچارن پابەندبن پێیەوە بەپێی یاسا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: دوای دەرچوونی بڕیارەكەی ئێمە ئەگەر هەركەس و لایەنێك یان بەڕێوەبەری فەرمانگەیەك فشار بخاتە سەر فەرمانبەران بۆ دەوامی تەواوەتی ئەوا لە رێگای دادگای كارگێڕییەوە رێكاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەبارەت بەفشار بۆسەر فەرمانبەرانی حكومی و زیادكردنی دەوامیان، 17 ئەندامی ئەنجومەن لە فراكسیۆنە جیاوازەكان یاداشتێكیان ئامادەكرد تاوەكو ئەنجومەنی پارێزگا ئەو دەسەڵاتەی كەیاسا پێی داوە بۆ دەركردنی بڕیار بەكاری بهێنێت بەجۆرێك تا ئەو كاتەی فەرمانبەران مووچەی تەواو بە30 ڕۆژ جارێك وەردەگرن و ئاسایی بونەوەی پەتای كۆرۆنا هیچ لایەك فشار نەكات بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرو بەرپرسی بەش و هۆبەكان بەجۆرێك دەوام دابەش و ڕێكبخەن كە مامەڵەی هاوڵاتیان دوانەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا