پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان ئاشکرای دەکات، بزوتنەوەى گۆڕان پێشنیازیکردوە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت‌و پێکهاتەکانیش لەهەڵبژاردندا تۆمار‌و بنکەی تایبەت بەخۆیان هەبێت.
ئه‌مڕۆ بافڵ جەلال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان و وه‌فدێكى هاوڕێى، لە شاری سلێمانی سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانى هەرێم و دۆخى سیاسى هەرێم باسکراوە.
یاسین حه‌مه عه‌لی رێکخەری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد،گۆڕان پێشنیازیكردوه هه‌ڵبژاردن بكرێته فره‌بازنه‌یی له‌هه‌رێمى كوردستان.
وتیشی، هه‌ڵبژاردن بكرێته فره بازنه‌یی‌و تۆماری بایۆمه‌تری بكرێت، گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانى داوایكرد، یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه یان یاسایه‌كی نوێ ده‌ربچێت.
رێکخەری ژوری هەڵبژاردنى گۆڕان ئەوەشى خستەڕوو، گۆڕان پێشنیازیکردوە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت‌و پێکهاتەکانیش لەهەڵبژاردندا تۆمار‌و بنکەی تایبەت بەخۆیان هەبێت.