پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، نوسینگەی ناوبازاڕ چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فرۆشگاكانیان كردبووە شوێنی قوماركردن.

ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر چوار تۆمەتبار كۆكردەوە كە فرۆشگاكانیان كردۆتە شوێنی قوماركردن، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی -نوسینگەی ناوبازاڕ لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەنجام توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر كۆمەڵێك ئامێری قوماركردن .

ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا