هێڵی ئاسمانی عێراق ژمارەیەک فڕۆکەی مۆدێرن دەکڕێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق تا ساڵی 2027  ژمارەیەک فڕۆکەی مۆدێرن دەکڕێت و لەئێستادا یەکەم فڕۆکەی مۆدێرنی بەتایبەتمەندی پێشکەوتووی نێودەوڵەتی کڕیوە.

لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتەکە باسی لەوەکرد، هێڵی ئاسمانی عێراق لە تەواوکردنی کڕینی فڕۆکە بەپێی گرێبەستی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بۆینگ و ئەیرباس بەرەو پێشەوە دەچێت، لەگرێبەستەدا هێنانی پێنج فڕۆکەی ئەیرباس باسی لێوەکراوە، کە چواریان وەرگیراوە و کۆتا دانەش لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە مۆدێرنەکە بەتایبەتمەندی زۆر بەرز دروستکراوە بەشێوەیەک بەدرێژایی گەشتەکان سیستمی ئینتەرنێت بۆ سەرنشینەکان دابین دەکات، جەخت لەوەشکراوەتەوە لەساڵی 2024 تا ساڵی 2027 نزیکەی 10 فڕۆکە ئامادەدەکرێت و بەو جۆرە کۆی ژمارەی فڕۆکە مۆدێرنەکان دەگاتە 31 فڕۆکە.

فڕۆکەکە لەنەوەی(B737 NG)یە و بەتایبەتمەندی زۆر پێشکەوتوو دروستکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بزوێنەرەکەی لەجۆری”CFM LEAP ENGINE”ە، گرنگییەکی زۆری لەڕووی ئابووریەوە هەیە، چونکە بڕێکی کەمتر سوتەمەنی دەسوتێنێت لەهەمان کاتدا بڕێکی کەمتریش گازە ژەهراوییەکان دەکاتە ژینگەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا