ئەمڕۆ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 30/10/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەکات و پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.

هەرچەندە عێراق کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 هێناوە، بەڵام هێشتا دووەمین 700 ملیاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و تا ئێستا هاوڵاتییانی هەرێم مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو کە ئەو واژۆ لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ناکات.

هاوکات، شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، کە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی ڕابردوو ڕەوانەی بەغداد کراوە و سەرجەم داهات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕوون کراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا