سەرۆكی یەكێتیی بانگهێشتی رەسمی دەكرێت بۆ مەغریب

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب بەرەسمی بانگهێشتی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی باڵا دەكات بۆ مەغریب لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماسیەكانی نێوان هەردوولا.

ئیدریس لەشكری سەرۆكی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب پێشوازی لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی ساسیی كرد.

ئیدریس لەشكر تەئكیدی لە توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردەوە، بەتایبەتی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا لە چوارچێوەی ئەندامێتیان لە رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال و بەرەی هاوپەیمانی پێشكەوتنخواز وكۆڕبەندی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبی، هەروەك جەختی لە گرنگی ئەو پەیوەندییە مێژوویانە كردەوە كە شانشینی مەغریب و كۆماری عێراق پێكەوە دەبەستێتەوە، كە لەم دواییانەدا بەكردنەوەی باڵیۆزخانەی شانشینی مەغریب لە كۆماری عیراق گەیشتە لوتكە، لە هەمانكاتدا ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد بۆ سەقامگیری و یەكڕیزی و ئاوەدانكردنەوە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە .

لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و قوڵكردنەوەی دۆستایەتی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب ، ئیدریس لەشكر سەرۆكی پارتەكە لە رێگەی سەعدی ئەحمەد پیرە-وە بە ڕەسمی بانگهێشتی سەرۆك و وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد بۆ شانشینی مەغریبی عەرەبی.

ئێستا حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب لەدەرەوەی حكومەتن و پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی مەغریب و چەندین وەزیری حكومەت لە حزبەكەی ئەوان بوون وە ئێستا خاوەنی 35 كورسین لە پەرلەمانی مەغریب.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا