یەكێتی مووچەی پێنج مانگی كارمەندانی نەخۆشخانەی وەفا دابیندەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مووچەی پێنج مانگی كارمەندانی بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی وەفای لە هەڵەبجە دابینكرد.

دكتۆر شوان عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا سوپاسی یەكێتیی كرد كە لەماوەی رابردوودا بەردەوام پاڵپشتی كەرتی تەندروستی بووە لە هەڵەبجە و هیواشی خواست هاوكارییەكان بەردەوام بن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا وتیشی: نەخۆشخانەی وەفا نوێنەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە و بەشێكی زۆر لە ناوچەی شارەزوور و قەزای شارەزوور دەكات، بەشێكی زۆر لە نەخۆشەكانی ناوچەكانی دەرەوەی سنوری پارێزگاكەمان روومان تێدەكەن.

چرۆ حەمە شەریف، كاندیدی ژمارە 20 ی هاوپەیمانی كوردستانیش لە بازنەی سێی هەڵبژاردنەكان بەڵێنیدا بەردەوام بن لە خزمەتكردنی كارمەند و پزیشك و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی وەفا و كەرتی تەندروستی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا