وەزارەتی ناوخۆ داوای جێگیركردنی هێز لە ده‌روازه‌ سنورییه‌كان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە قاچاخچێتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوای جێگیركردنی ئەو هێزە تایبەتەی حكومەت بڕیاری لەسەرداوە دەكات.

مسته‌فا سه‌لیم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بڕیاری چوونی هێز و چاکسازی لە دەروازە  سنورییه‌كان  بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی “داواکاریی چاکسازی لە گومرگه‌کان و گەڕاندنەوەی داهاتی خاڵە سنوریەكان بۆ حكومەت، بووەتە فشار دەبێت چاكسازی بكرێت و هێزێكی هاوبەش دابنرێت”.

بەوتەی مسته‌فا سه‌لیم، بەگەرانەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان بۆ خەزێنەی حكومەت گرفتی دارایی تا رادەیەكی باش چارەسەردەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سەرەتای مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ چاودێری و كۆنترۆڵكردنی زیاتری دەروازە سنوورییەكان تا رێگری لە كاری قاچاخچییەتی بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا