سودانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی شورای عومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ خالد بن هیلال معەولی، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای عومان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند دۆسیەیەکی عەرەبی و هەرێمیی کرد.

لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سودانی پێشوازی لە خالد بن هیلال معەولی کردووە کە بەناوی عومانەوە بەشداری لە کۆنگرەی سی و چوارەمینی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبیدا کردووە کە لە بەغدا میوانداری دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەمیانی کۆبوونەوەکەیاندا، باس لە گرنگترین دۆسیەکانی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبی و هەرێمیی کراوە و ئاڵنگارییە ئابووری و ژینگەییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون.

بەشێکی دیکەی دیدارەکەش تایبەت بووە بە گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و عومان.

ڕۆژی شەممە 25ی شوباتی 2023، سی و چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا دەستیپێکرد کە تێیدا دەیان وڵاتی عەرەبی و نوێنەرانیان بەشدارن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا