سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕەخنە لە هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا، ڕەخنە لە هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا و دادگای دەستوری ئەو وڵاتە دەگرێت بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”.

کەمال کلیچدار ئۆغلۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا لەبەردەم فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتەکەیدا وتارێکی پشکەش کرد و ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هەوڵەکانی دادگای باڵای دەستوری وڵاتەکەی بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” گرت.

کلیچدار ئۆغلۆ هاوکات سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگای هەدەپەی لە ئیزمیر و کوشتنی ئەندامێکی ئەو حزبە کرد.

لەبارەی ئەوەی دادگای باڵای دەستوری تورکیا قبوڵی کردووە پرسی داخستنی هەدەپە تاوتوێ بکات، کلیچدار ئۆغلۆ وتی، ” لەسەر هەموومان پێویستە دژی زوڵم بوەستینەوە بێ گوێدانە ئەوەی بەرامبەر کێ دەکرێت”.

وتیشی، ” پێویستە بەرامبەر پرسی دیموکراتی هەستیار بین، پێویستە دیموکراتیمان بوێت بۆ ئەو کەسانەش کە وەک ئێمە بیرناکەنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا