وەزارەتی بازرگانی هەرێم روونكردنەوە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكە بۆ سەر بەغدا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لەبارەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوبراو بۆسەر وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەنگۆیەكی لەوبارەوە رەتكردەوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمدا هاتووە، لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستیەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو “پاداشت” و ” شایستە داراییانە” ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا