پۆڵەتیك پرێس ناوی ئەو بەرپرسە باڵایەی گۆڕان ئاشكرادەكات كە دەستلەكاردەكێشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا دێت لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان داواكاریی دەستلەكاركێشانەوەی بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكە ڕوو لە فراوانبوون دەكات، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیك پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان دەستیكەوتووە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەكە دەستلەكاربكێشیتەوە.

بەگوێرە ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیك پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار دەستیكەوتووە، دەرباز محەمەد، ڕێپێدراوی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستە حزبییەكەی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان پێشكەش بكات.

دەرباز محەمەد دوای دەركەوتنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە تیایدا گۆڕان هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێنا ڕایگەیاند “داوای لێبوردن لە ھەمو دەنگدەرێكی گۆڕان ، كە ئێمە نەمانتوانی لە ئاست داوا وخواستی ئێوەدابین”.

ئاماژەی بەوەشدابوو “نامەكەتان گەیشت ولێی تێگەیشتم، لە ماوەی (٤٨) كاتژمێردا، وەڵامی كۆتایی دەگات”.

پێشتر چۆمان محەمەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای راگەیاندنی دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جارێ‌ نازانم چیدەكەین و چی ناكەین، بەڵام ئەگەربمانەوێت متمانەی خەڵك بەدەست بهێنینەوە، بەهێزێكی جیاوازتر و كاریگەرتر دەربكەوین كۆمەڵێك هەنگاو هەیە دەبێت بینێین “ئۆپۆزیسیۆن بوون” یەكێكە لە هەنگاوەكان.

رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: ئێمە خۆمان بڕیاری بەشداریكردنمان داوە لە حكومەت بەڵام دوای هەڵسەنگاندنەكان بۆمان دەركەوت بەشداریكردنمان بەزیان شكاوەتەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، بۆیە ماوەیەكی زۆرە قسە لەسەر كشانەوە یان مانەوە دەكرێت لەناو حكومەت بەڵام رەنگە ئێستا بابەتی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە زیاتر پەلەمان لێبكات كە چۆن بڕیار دەدەین لەسەر چارەنووسمان لە حكومەتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا