پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پشتگیری خۆی بۆ سەرخستن و پاڵپشتی كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دووپاتكردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رۆژی سێشەممە 10_1_2023، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەردانی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی كرد و لە كاروباری ئەو دەزگایەی پرسییەوە، كە كار بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی گشتی عێراق دەكات هەروەها رێككارەكانی چاكسازی ئیداریش دەگرنەبەر.
ئاماژە بەوەش كراوە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تیمی چاودێری دارایی عێراق كرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی بەهێزكردنی پێگەی چاودێری دارایی كرا، بەشێوەیەك بتوانێت حاڵەتەكانی گەندەڵی ئاشكرابكات و ئەو ئاستەنگانەی كە لەبەردەم كاروباری ئەو دەزگایەدا هەن، لاببرێن.