قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە کەمێکی دیکە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت کۆببێتەوە.

لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت راگەیاند، “کەمێکی دیکە قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ  لەگەڵ کادیر و پلە باڵاکانی یەکێتیی لەناو حکومەت کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سیاسیی و هەنوکەیی ئەم قۆناغە ئەنجامدەدرێت”.

جێی ئاماژەیە ماوەیەکی زۆرە تیمی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیان کردووە و ئامادەی هیچ کام لە کۆبوونەوەکان نەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا