بۆ بەڕێكردنی پشووەكانی جەژن گەشتیاران روو لەسلێمانی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرای دەكات لەماوەی یەك رۆژدا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار بۆ بەڕێكردنی پشووەكانی جەژن هاتونەتە شاری سلێمانی.

داسیار محەمەد، بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە بۆبەڕێكردنی رۆژانی جەژنی رەمەزان هاتونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی.

وتیشی، لەڕۆژانی جەژاندا شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان و هۆتێل و مۆتێل و ریستۆرانت و كافییە و چێشتخانەكان بەڕەچاوكردنی مەرجەتەندروستییەكان پێشوازی لەگەشتیاران دەكەن.

راشیگەیاند، سەرجەم سەیرانگاكان پاككراونەتەوەو ئامادەكراون تا گەشتیاران سەردانی بكەن.
بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو شاری سلێمانی سەنتەرێكیان تایبەت بەزانیاری گەشتیاری كردووەتەوە لەرێگەی سەنتەكەوە بڵاوكراوەو رێێبەرو نامیلكەو نەخشەی گەشتیاری دەدرێت بەو گەشتیارانەی سەردانی شاری سلێمانی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا