رێگە بە تیمی پارێزەران نەدرا پێنج سزادراوەکەى بادینان ببینن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە ڕێگە نەدرا رێگە بە تیمی پارێزەرانی گیراوانى بادینان زیندانیانى بادینان لە چاکسازی گەورانى هەولێر ببێنن، سەرۆکى تیمەکەش دەڵێت،لە گرتووخانەى چاکسازی گەورانی هەولێر رێگرییان لێکراوە کە چاویان بە تەواوی گیراوانی بادینان بکەوێت.

بەشدرا حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانى بادینان لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ بەمەبەستی بینینی گیراوانی بادینان هەریەک لە( شێروان شیروانی و هاریوان عیسا و ئەیاز ئەکرەم، شڤان سەعید، گۆهدار زێباری)، لەلایەن بەرپرساکى گرتووخانەى چاکسازی گەورانى هەولێر رێگرییان لێکرا چاومان پێیان بکەوێت.

وتیشی، ئێمە لە کۆی پێنج پارێزەری گیراوانی بادینان تەنها دوو لە پارێزەران چووینەتە ژوورەوە، چونکە سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری یاسایی چاکسازی گەورانەوە، رەزامەندیمان وەرگرتوە تاوکو چاومان بە تەواوی گیراوانی بادینان بکەوێت، بەڵام تەنها چاومان دوو بە گیراوانی بادینان کەوت، لە چاکسازی گەوران رێگریمان لێکرا کە چاومان بەهەر هەرپێنج گیراوەکەی بادینان بکەوێت.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان ئاماژەى بەوەشکرد، ماوەی دوو مانگە چاویان بە گیراوانی بادینان نەکەوتووەو ناشزانن هۆکار چیە کە رێگریان لێکراوە، چونکە لەناو هەموو گیراوەکاندا رێگە نەدراوە چاویان بە ( شیروا شیروانی و شڤان سەعید و ئەیاز کەرم) نبکەوێت.

بەشدار حەسەن وتیشی، یەکەم جار نیە بەم شێوەیە ریگری لە تیمی پارێزەری گیراوانی بادینان دەکرێت بۆ ئەوەی چاومان گیراوان بکەوێت، وەڵامی ڕوونکردنەوەکەی چاکسازی گەورانمان دایەوە کە دەڵێن  رێگریمان لە هیچ کەسێک نەکردووە، لەکاتێکدا رۆژانە دەوامی چاکسازی گەوران تاوەکو سێیە، بەڵام لەدوای کاتژمێر دوو میوانن ناتوانن بچنە لای چاکسازییەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا