لە سلێمانی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە فولکەی تانجەڕۆ هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی شەقام و شوێنە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکەی دەستپێکرد.

لەوباریەوە سەرپەرشتیاری بەشی زیادەڕەوی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، “لەدوای ئەوەی چەندین جار ئەو کەسانەمان ئاگادارکردووەتەوە کە کەلوپەلیان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان لاببەن، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونیان هەستاوین بە دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانیان”.

وتیشی: ئێمە چەند جارێک ئەو کەسانە ئاگاداردەکەینەوە کە زیادەڕەوی دەکەن، بەڵام گەر پابەند نەبن، ئەوا دەست بەسەر کەلوپەلەکاندا دەگرین تا خاوەنەکانیان دێنە شارەوانی و لەوێ بەڵێننامەیان پێپڕدەکەینەوە کە جارێکی دیکە زیادەڕەوی نەکەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستکراوە بە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا