یەكەم منداڵ بۆ چارەسەری شێرپەنجە گەیەندرایە ئیسپانیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ساڵێك كاركردن لەسەر پڕۆژەی چارەسەركردنی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان، رۆژی 5ی شووباتی 2023 یەكەم منداڵ كە تەمەنی دوو ساڵە، گەیەندرایە شاری بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا.

لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمدا هاتووە، ئەم پڕۆژە، كە بە هاوكاری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتییەكانی و ڕێكخراوی منداڵپارێز و حكومەتی هەرێمی كەتەلۆنیا و وەزارەتی تەندروستی وڵاتی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بەو منداڵانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و چارەسەركردنیان لە كوردستان ئاسان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا