پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە،21-2-2024، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی 11ی 2023 دابەش دەکرێت.
بە وتەی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی شایستە داراییەکان لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیپلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.