قەتەر هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریكا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەوڵەتی قەتەر هەوڵەكانی بەئاراستەی نێوەندگیری نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان سەبارەت بەڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەستپێكردووە.

لەو چوارچێوەیەدا تەمیم بن حەمەد ئەلسانی میری قەتەر، بەرەسمی بانگێشتی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانی، كردووە بۆ ئەوەی سەردانی دەوحە بكات.

پێشتر لێپرسراوانی ئێران رایانگەیاندبوو: قەتەر دەیەوێت لە پرسی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان تاران و واشنتۆن بگێڕێت.

لەبارەی هەوڵەكانی قەتەرەوە چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەدەكەن: دەوحە دەتوانێت لەو ئەركەیدا سەركەوتوو بێت بەو پێیەی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا هەیە و لەئاستی نێودەوڵەتیدا وەك وڵاتێكی خاوەن پێگە و متمانە تەماشا دەكرێت.

چاودێران ئەوەشیانخستۆتەڕوو: پەیوەندییەكانی قەتەر لەگەڵ ئەمریكا و ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا گەیشتۆتە ئاستی هاوبەشی و پێشتریش رۆڵی گەورەی لەڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریكا و تاڵیبان گێڕاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا